ئه‌م هات و چوو کردنه‌ی ره‌وگه وادیاره ته‌واوبوونی نییه! نازانم بۆ؟ یانێ ئه‌زانم، به‌ڵام ناکرێت بڵێم! ناچارم دیسان لێره‌دا بنووسم!
ئه‌گه‌ر هاتوو له بڵاوكراوه‌كانی ر‌ه‌وگه‌دا شتێكت هه‌ڵگرت و له شوێنێكی‌تردا داتنا، ئاگاداركردنی نووسه‌ری و ئاماژه به سه‌رچا‌وه‌ی پێویسته.
2008/7/7
دێوجامه‌ی کوردایه‌تی!
یه‌که‌م: کاتێک په‌یڤ پاش ئه‌وه‌ی له سه‌ر شتێکی زۆر هه‌ق و ئاسایی بووبوو به مشت و مڕی له گه‌ل جه‌نابی …دا، بێ سێ و دوو کردن راپۆرتێکی وه‌حشه‌تناکی له سه‌ر په‌یڤ دابوو به حه‌راسه‌تی ئیداره که چییه و چییه! ئاخر … دانیشتووی ئیداره‌ی په‌روه‌رده و فێرکردن بوو!
دووهه‌م: په‌یڤ بانگهێشتی ئیداره ئه‌کرێت و ... ئه‌گه‌ڕێم به شوێن ...دا و ئه‌یدۆزمه‌وه! پێی ئه‌ڵێم که ئه‌مڕۆ نۆره‌ی ئه‌وه، سبه‌ی ئێمه‌یش وه‌کوو خۆی ره‌فتاری له گه‌ل ئه‌که‌ین! به کوردی پێم وت: ملی هه‌ڵئه‌که‌نین!!! وه‌ڵامی دامه‌وه: من رێگه‌ی خۆم هه‌ڵبژاردووه!
سێهه‌م: پاش دوو – سێ مانگێک له ئیداره ده‌ری ئه‌که‌ن! ئاخر ره‌ییس ده‌رکرابوو و داروده‌سه‌ی ئه‌ویش هه‌ر به‌و جۆره! ئابڕوویه‌ک که هه‌ر نه‌یبوو زۆرتر چووبوو! بۆیه ناچار پاش چه‌ند مانگێک هاته‌وه مه‌ریوان و شوێنی کارکردنی گۆڕی!
چواره‌م: به‌م رابردووه ره‌شه‌وه، زانیم که دیسان به ناوی کوردم کوردم بازییه‌وه خۆی خزاندوه‌ته ریزی چه‌ند N.G.O یه‌ک و بووه به وته‌بێژیان و ده‌وری کوردایه‌تییان بۆ ئه‌گێڕێت!
پێنجه‌م: سه‌وڵاوا بۆ مه‌ریوان ته‌نیا 37 کیلۆمێتر له یه‌ک دوورن! ... به 37 کیلۆمێتر دوورکه‌وتن له جێگه‌ی خۆی توانیویه رابردووی بشارێته‌وه! ئه‌ویش له ژێر دێوجامه‌ی کوردایه‌تیدا!
شه‌شه‌م: کۆنه ساواکییه‌کان، قه‌دیم به‌عسییه‌کان و ... ئێسته پێشڕه‌وی ریزه‌کانی کوردایه‌تین! بۆ خۆم چه‌ند که‌سیان ئه‌ناسم که ئێوه‌یش ئه‌یانناسن! دێوجامه‌ی کوردایه‌تی زۆر که‌سی رابردوو چڵکنی له ژێر خۆیدا حه‌شار داوه و که‌س نییه راستییه‌کان بدرکێنێت! ئه‌مه یه‌کێک له گرفته سه‌ره‌کییه‌کانی ئێمه‌یه! نازانم بۆچی زانستمان ته‌نیا 37 کیلۆمێتری ناقابیل هه‌ڵناکات؟!
- - - - - - - - -- - - - - - - - -- - - - - - - -- - - - - - - -- - - - - - - -
Wordpress لێره فیلتێر کراوه! به هه‌زار که‌ڵه‌ک و کڕووز توانیم دیسان لێره‌دا بنووسم! نازانم سبه‌ی چیمان پێ‌یه‌ت؟!
-------------------------------------------------------------------------
|
2003-2007 ©
Rewge.com
|