ئه‌م هات و چوو کردنه‌ی ره‌وگه وادیاره ته‌واوبوونی نییه! نازانم بۆ؟ یانێ ئه‌زانم، به‌ڵام ناکرێت بڵێم! ناچارم دیسان لێره‌دا بنووسم!
ئه‌گه‌ر هاتوو له بڵاوكراوه‌كانی ر‌ه‌وگه‌دا شتێكت هه‌ڵگرت و له شوێنێكی‌تردا داتنا، ئاگاداركردنی نووسه‌ری و ئاماژه به سه‌رچا‌وه‌ی پێویسته.
2008/6/30
من ئه‌ترسم!
من خاڵۆیه‌کم هه‌یه 16 ساڵه نه‌هاتووه‌ته ماڵمان! من مامه‌یه‌کم هه‌یه ساڵه‌هایه یه‌کتر ناناسین! من خه‌ر‌وارێک میمکه‌زا و خاڵۆزا و زای جۆراوجۆری‌ترم هه‌یه که ناو یه‌کترمان له بیر چووه‌ته‌وه! من کوڕێک ئه‌ناسم دایکه‌پیره په‌ک‌که‌وته‌که‌ی که چاوی نابینێت، هه‌موو به‌یانییه‌ک مه‌لابانگ‌دان ئه‌هێنێته سووچی چوارڕای بیمارستان و شه‌وانه به تاریکی ئه‌یباته‌وه! ئه‌و خه‌ریکی سواڵه بۆ کوڕ و بووکێک که تا بن‌ده‌ستی خرخاڵی زێڕ و سوخمه‌که‌ی به لیره‌ی په‌هله‌وی جۆراوجۆره‌وه خنکاوه! من زۆر که‌سی‌تری وا ئه‌ناسم! زۆر شتی‌تری وا ئه‌بینم!
لێره هه‌موومان له یه‌کتر بێگانه‌ین! ئه‌ترسم کاتێ ئه‌مرم هێنده دێر هه‌ست به نه‌بوونم بکه‌ن که به بۆگه‌نیی که‌لاکه‌که‌مدا بزانن که له سووچی ژووری کارکردنه‌که‌م زۆر وه‌خته مردووم و نه‌یانزانیوه پێم! رێک وه‌ک ئه‌وانه‌ی هه‌موو رۆژێ له رۆژنامه‌کاندا باسیان ئه‌که‌ن!
-------------------------------------------------------------------------
|
2003-2007 ©
Rewge.com
|