ئه‌م هات و چوو کردنه‌ی ره‌وگه وادیاره ته‌واوبوونی نییه! نازانم بۆ؟ یانێ ئه‌زانم، به‌ڵام ناکرێت بڵێم! ناچارم دیسان لێره‌دا بنووسم!
ئه‌گه‌ر هاتوو له بڵاوكراوه‌كانی رهوگهدا شتێكت هه‌ڵگرت و له شوێنێكی‌تردا داتنا، ئاگاداركردنی نووسه‌ری و ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی پێویسته.
2008/6/22
نه‌فره‌ت له شه‌ڕ! له‌عنه‌ت له ته‌قه!
1
له به‌ر ده‌رگه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی مه‌ریوان چه‌ند ژن و پیاوی ته‌پ و تۆزاویی ره‌ش و رووتی کراس دڕا‌و ئه‌بینم که که‌وشی لاستیکی باتهیان له پێیه و پیاوه‌کانیان پانتۆڵی – وه‌ک خۆیان ئه‌ڵێن – ” جافی “! ئه‌مه یانێ وه‌زعیان زۆر زۆر خراپه! به کوردی باشوور ئاخافتن ئه‌که‌ن! ده‌ر ئه‌که‌وێت که خه‌ڵکی “شائاباد”ن! …
کوڕه‌که‌یان سه‌رباز بووه! یه‌کێکیان ته‌نیا حه‌وت رۆژی مابوو ته‌واو بێت! سه‌ربازییه‌ک که زه‌مانێکی نه زۆر کۆن، پێیان ئه‌وت : ” ئیجباری ” ! یه‌کێکیتریشیان ره‌فیق و هاووڵاتی ئه‌و بووه! له تێکهه‌ڵچوونێکدا کوژراون! له بیرم ناچێت ئاخر سه‌فه‌ره‌که‌م بۆ ئه‌و ده‌ڤه‌ره که چۆن کوردییه‌ت به ده‌ر و دیواری “شائاباد” ه‌وه دیار بوو! چ هه‌ستێکی پاراوی کوردی‌یان بوو ئه‌و هاونیشتمانه هاوڕه‌گه‌زانه! ئێستا له باوه‌شی کورده‌واریدا پێوه بوون و کوژراون!
2
شه‌و له هه‌واڵه‌کاندا ئه‌بیسم: حه‌وت پاسدارمان له ناوچه‌ی مه‌ریوان کوشت! لانی که‌م ئه‌و دووکه‌سه‌یان که باسم کردن سه‌ربازی تهواوبێتاوان بوون!
نه‌فره‌ت له شه‌ڕ! له‌عنه‌ت له ته‌قه!
-------------------------------------------------------------------------
|
2003-2007 ©
Rewge.com
|