ئه‌م هات و چوو کردنه‌ی ره‌وگه وادیاره ته‌واوبوونی نییه! نازانم بۆ؟ یانێ ئه‌زانم، به‌ڵام ناکرێت بڵێم! ناچارم دیسان لێره‌دا بنووسم!
ئه‌گه‌ر هاتوو له بڵاوكراوه‌كانی رهوگهدا شتێكت هه‌ڵگرت و له شوێنێكی‌تردا داتنا، ئاگاداركردنی نووسه‌ری و ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی پێویسته.
2008/7/23
میوانی هێژا، هاوڕێی به‌ڕێز
به هۆی خراپی هه‌ر رۆژه‌ی شوێنێک که ره‌وگه هاستی لێگرتووه، ئیتر لێره‌دا نانووسم! ماوه‌یه‌که بارگه‌م پێچاوه‌ته‌وه بۆ ئێتره:
تکایه دیسان له ره‌وگه‌ی نوێ‌دا سه‌ردانم بکه‌ن...
بژین...
-------------------------------------------------------------------------
2008/7/12
ئاشـــتی
له ناخـمدا ئاشـــتی له ئامـــێز ئه‌گرم
له ئاشتیخواز پــڕ کۆترێک رێز ئه‌گرم!
شــــهڕفرۆشێک تـهزوو ئه‌خاته گیــانم
به دڵخۆشی ئـــازادییه هێــــز ئه‌گرم
-------------------------------------------------------------------------
2008/7/9
” مسجد‌النبی “
شوێن: ” مه‌دینه ” ، به‌رانبه‌ر ” مسجد‌النبی “، خوارتر له ” بقیع “ کات: 20 ی 4 ی 86 کاتژمێر 1.23 ی نیوه‌شه‌و 
-------------------------------------------------------------------------
2008/7/7
دێوجامه‌ی کوردایه‌تی!
یه‌که‌م: کاتێک په‌یڤ پاش ئه‌وه‌ی له سه‌ر شتێکی زۆر هه‌ق و ئاسایی بووبوو به مشت و مڕی له گه‌ل جه‌نابی …دا، بێ سێ و دوو کردن راپۆرتێکی وه‌حشه‌تناکی له سه‌ر په‌یڤ دابوو به حه‌راسه‌تی ئیداره که چییه و چییه! ئاخر … دانیشتووی ئیداره‌ی په‌روه‌رده و فێرکردن بوو!
دووهه‌م: په‌یڤ بانگهێشتی ئیداره ئه‌کرێت و ... ئه‌گه‌ڕێم به شوێن ...دا و ئه‌یدۆزمه‌وه! پێی ئه‌ڵێم که ئه‌مڕۆ نۆره‌ی ئه‌وه، سبه‌ی ئێمه‌یش وه‌کوو خۆی ره‌فتاری له گه‌ل ئه‌که‌ین! به کوردی پێم وت: ملی هه‌ڵئه‌که‌نین!!! وه‌ڵامی دامه‌وه: من رێگه‌ی خۆم هه‌ڵبژاردووه!
سێهه‌م: پاش دوو – سێ مانگێک له ئیداره ده‌ری ئه‌که‌ن! ئاخر ره‌ییس ده‌رکرابوو و داروده‌سه‌ی ئه‌ویش هه‌ر به‌و جۆره! ئابڕوویه‌ک که هه‌ر نه‌یبوو زۆرتر چووبوو! بۆیه ناچار پاش چه‌ند مانگێک هاته‌وه مه‌ریوان و شوێنی کارکردنی گۆڕی!
چواره‌م: به‌م رابردووه ره‌شه‌وه، زانیم که دیسان به ناوی کوردم کوردم بازییه‌وه خۆی خزاندوه‌ته ریزی چه‌ند N.G.O یه‌ک و بووه به وته‌بێژیان و ده‌وری کوردایه‌تییان بۆ ئه‌گێڕێت!
پێنجه‌م: سه‌وڵاوا بۆ مه‌ریوان ته‌نیا 37 کیلۆمێتر له یه‌ک دوورن! ... به 37 کیلۆمێتر دوورکه‌وتن له جێگه‌ی خۆی توانیویه رابردووی بشارێته‌وه! ئه‌ویش له ژێر دێوجامه‌ی کوردایه‌تیدا!
شه‌شه‌م: کۆنه ساواکییه‌کان، قه‌دیم به‌عسییه‌کان و ... ئێسته پێشڕه‌وی ریزه‌کانی کوردایه‌تین! بۆ خۆم چه‌ند که‌سیان ئه‌ناسم که ئێوه‌یش ئه‌یانناسن! دێوجامه‌ی کوردایه‌تی زۆر که‌سی رابردوو چڵکنی له ژێر خۆیدا حه‌شار داوه و که‌س نییه راستییه‌کان بدرکێنێت! ئه‌مه یه‌کێک له گرفته سه‌ره‌کییه‌کانی ئێمه‌یه! نازانم بۆچی زانستمان ته‌نیا 37 کیلۆمێتری ناقابیل هه‌ڵناکات؟!
- - - - - - - - -- - - - - - - - -- - - - - - - -- - - - - - - -- - - - - - - -
Wordpress لێره فیلتێر کراوه! به هه‌زار که‌ڵه‌ک و کڕووز توانیم دیسان لێره‌دا بنووسم! نازانم سبه‌ی چیمان پێیه‌ت؟!
-------------------------------------------------------------------------
2008/7/3
عه‌زیزوه‌یسی، بێوه‌ژن و کورد!
1
ره‌فتاری کورد زۆرجار ئاره‌قی شه‌رم ئه‌خاته سه‌ر ته‌وێڵی مرۆڤ و تووشی رشانه‌وه‌ی ئه‌کات! هه‌واداری له ره‌ش به جێی سپی، حه‌ز له نائه‌سڵ به جێی ئه‌سڵ، راکردن به شوێن خراپ و خۆشاردنه‌وه له باش و زۆر شتی‌تر ته‌نیا دڵساردی که‌سانێکی به دوودایه که ئاواتی سه‌رکه‌وتنی نیشتمان سه‌ردێڕی هه‌موو خه‌ونه‌کانیانه!
2
دوێنێ چاوم به مه‌سه‌له‌ن گۆرانییه‌ک که‌وت که ئه‌م کابرا بۆ گه‌لی ههڵپهڕکێکهری عهزیزپهروهری خوێندبوو! جه‌ماوه‌رێکی زۆر له شوێنێکی گه‌وره‌دا پشت ناوکیان ههڵئهسووڕاند و خوماری هه‌ڵپه‌ڕکێ بوون! ” عه‌زیز ” به دووکیلۆ سمێڵه‌وه ئه‌یوت:
بێوه‌ژنه ده‌ستی دووه! ئه‌مه ئه‌گه‌ر که‌سێکیتر بیوتایه، پارێزه‌رانی مافی ژن!!! هاواریان ئه‌گه‌ییه عه‌رشی ئه‌علا و واوه‌یلایان سهرئهدا، به‌ڵام Dr.Aziz waisi قه‌یناکا! قۆڕتر له گشتی کچێک بوو که پووتینێکی ره‌شی تا بن رانی هه‌ڵکێشابوو و هه‌ر هه‌ڵی ئه‌خسته‌وه و به‌یناوبه‌ین به حه‌ز و تاسه‌وه ده‌ستی ” بیل گه‌یتس ” ی کورد، کاکه عه‌زیزی ئه‌گرت و تاوێک خۆی بائه‌دا! ” ده‌ستی دوو ” ته‌نیا به‌و شتانه ئه‌وترێت که سنراون، کاریان پێکراوه و کۆن بوون!
3
عه‌زه به‌مانه وای نه‌هێناوه و بێشه‌رمی گه‌یاندوه‌ته بن سمێڵه‌کانی و له گۆرانییه‌کی!!!تردا وتوویه:
شه‌ریفه باوکه‌ڕۆ!
کچئهم زه‌مانه چه‌نێ رووداره هه‌ر له حه‌وتساڵه بۆ شوو خوماره!
تاڵه‌تاڵه‌ی سمێڵه‌کانی به چاو ئه‌و میلله‌ته که کهسیوایان به دڵه و به‌رزی ئه‌که‌نه‌وه!
-------------------------------------------------------------------------
2008/7/2
نه‌فره‌ت له شه‌ڕ! له‌عنه‌ت له ته‌قه!
1
له به‌ر ده‌رگه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی مه‌ریوان چه‌ند ژن و پیاوی ته‌پ و تۆزاویی ره‌ش و رووتی کراس دڕا‌و ئه‌بینم که که‌وشی لاستیکی باتهیان له پێیه و پیاوه‌کانیان پانتۆڵی – وه‌ک خۆیان ئه‌ڵێن – ” جافی “! ئه‌مه یانێ وه‌زعیان زۆر زۆر خراپه! به کوردی باشوور ئاخافتن ئه‌که‌ن! ده‌ر ئه‌که‌وێت که خه‌ڵکی “شائاباد”ن! …
کوڕه‌که‌یان سه‌رباز بووه! یه‌کێکیان ته‌نیا حه‌وت رۆژی مابوو ته‌واو بێت! سه‌ربازییه‌ک که زه‌مانێکی نه زۆر کۆن، پێیان ئه‌وت : ” ئیجباری ” ! یه‌کێکیتریشیان ره‌فیق و هاووڵاتی ئه‌و بووه! له تێکهه‌ڵچوونێکدا کوژراون! له بیرم ناچێت ئاخر سه‌فه‌ره‌که‌م بۆ ئه‌و ده‌ڤه‌ره که چۆن کوردییه‌ت به ده‌ر و دیواری “شائاباد” ه‌وه دیار بوو! چ هه‌ستێکی پاراوی کوردی‌یان بوو ئه‌و هاونیشتمانه هاوڕه‌گه‌زانه! ئێستا له باوه‌شی کورده‌واریدا پێوه بوون و کوژراون!
2
شه‌و له هه‌واڵه‌کاندا ئه‌بیسم: حه‌وت پاسدارمان له ناوچه‌ی مه‌ریوان کوشت! لانی که‌م ئه‌و دووکه‌سه‌یان که باسم کردن سه‌ربازی تهواوبێتاوان بوون!
نه‌فره‌ت له شه‌ڕ! له‌عنه‌ت له ته‌قه!
-------------------------------------------------------------------------
2008/6/30
من ئه‌ترسم!
من خاڵۆیه‌کم هه‌یه 16 ساڵه نه‌هاتووه‌ته ماڵمان! من مامه‌یه‌کم هه‌یه ساڵه‌هایه یه‌کتر ناناسین! من خه‌روارێک میمکه‌زا و خاڵۆزا و زای جۆراوجۆریترم هه‌یه که ناو یه‌کترمان له بیر چووه‌ته‌وه! من کوڕێک ئه‌ناسم دایکهپیره په‌ککه‌وته‌که‌ی که چاوی نابینێت، هه‌موو به‌یانییه‌ک مه‌لابانگدان ئه‌هێنێته سووچی چوارڕای بیمارستان و شه‌وانه به تاریکی ئه‌یباته‌وه! ئه‌و خه‌ریکی سواڵه بۆ کوڕ و بووکێک که تا بنده‌ستی خرخاڵی زێڕ و سوخمه‌که‌ی به لیره‌ی په‌هله‌وی جۆراوجۆره‌وه خنکاوه! من زۆر که‌سیتری وا ئه‌ناسم! زۆر شتیتری وا ئه‌بینم!
لێره هه‌موومان له یه‌کتر بێگانه‌ین! ئه‌ترسم کاتێ ئه‌مرم هێنده دێر هه‌ست به نه‌بوونم بکه‌ن که به بۆگه‌نیی کهلاکهکهمدا بزانن که له سووچی ژووری کارکردنه‌که‌م زۆر وه‌خته مردووم و نه‌یانزانیوه پێم! رێک وه‌ک ئه‌وانه‌ی هه‌موو رۆژێ له رۆژنامه‌کاندا باسیان ئه‌که‌ن!
-------------------------------------------------------------------------
2008/6/27
گوڵی ” قاخڵی “
گوڵی ” قاخڵی “
” مه‌ریوان ” - ” پایگه‌لان “
هه‌ینی – 24 ی جۆزه‌ردانی 87
کاتژمێر 10،24 ی به‌یانی

-------------------------------------------------------------------------
2008/6/22
نه‌فره‌ت له شه‌ڕ! له‌عنه‌ت له ته‌قه!
1
له به‌ر ده‌رگه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی مه‌ریوان چه‌ند ژن و پیاوی ته‌پ و تۆزاویی ره‌ش و رووتی کراس دڕا‌و ئه‌بینم که که‌وشی لاستیکی باتهیان له پێیه و پیاوه‌کانیان پانتۆڵی – وه‌ک خۆیان ئه‌ڵێن – ” جافی “! ئه‌مه یانێ وه‌زعیان زۆر زۆر خراپه! به کوردی باشوور ئاخافتن ئه‌که‌ن! ده‌ر ئه‌که‌وێت که خه‌ڵکی “شائاباد”ن! …
کوڕه‌که‌یان سه‌رباز بووه! یه‌کێکیان ته‌نیا حه‌وت رۆژی مابوو ته‌واو بێت! سه‌ربازییه‌ک که زه‌مانێکی نه زۆر کۆن، پێیان ئه‌وت : ” ئیجباری ” ! یه‌کێکیتریشیان ره‌فیق و هاووڵاتی ئه‌و بووه! له تێکهه‌ڵچوونێکدا کوژراون! له بیرم ناچێت ئاخر سه‌فه‌ره‌که‌م بۆ ئه‌و ده‌ڤه‌ره که چۆن کوردییه‌ت به ده‌ر و دیواری “شائاباد” ه‌وه دیار بوو! چ هه‌ستێکی پاراوی کوردی‌یان بوو ئه‌و هاونیشتمانه هاوڕه‌گه‌زانه! ئێستا له باوه‌شی کورده‌واریدا پێوه بوون و کوژراون!
2
شه‌و له هه‌واڵه‌کاندا ئه‌بیسم: حه‌وت پاسدارمان له ناوچه‌ی مه‌ریوان کوشت! لانی که‌م ئه‌و دووکه‌سه‌یان که باسم کردن سه‌ربازی تهواوبێتاوان بوون!
نه‌فره‌ت له شه‌ڕ! له‌عنه‌ت له ته‌قه!
-------------------------------------------------------------------------
|
2003-2007 ©
Rewge.com
|